.هونه‌رمه‌ند به‌شدار سه‌ید قادر

به شدار قادر ساڵح له شاری هه ولێر له ساڵی 1979 له دایک بوویمه و هه ر له مناڵیه وه خولیایی هونه ری فۆتۆ گراف بویمه و لای باوکی خۆشه ویستم سه ید قادر خاوه نی وێنه گری به شدار له شاری هه ولێر هه ر باوکیشم هانده ری سه ره کیم بوه له گه ڵ خاڵی به ڕێزم ابڕاهیم سه ید گوڵ خاوه نی وێنه گری ئاشتی

 

وه یه که م کاری هونه ریشم به شداریم کرد له پێشانگایه کی هاوبه شی فۆتۆ گرافی له ساڵی 1996 که له لایان یه کێتی وێنه گرانی کوردستان کرابۆوه که 30 فۆتۆگڕافه ری کورد به شدار بوون. له دوا ڕۆژی پێشانگاکه له لایان لێژنه یه کی هونه ری هه مان یه کێتی بڕوانامه ی دبلۆمم پێبه چشرا و خه ڵات کرام .

 وه له ساڵی 1998 له گه ڵ برای به رێزو خۆشه ویستم کاک به کر نه بی وێنه گر پێشانگایه کی هاوبه شم کرده وه  

وه هه ر له ساڵی 1998 توانیم بۆ یه که م جار یه که م پێشانگای فۆتۆگرافی خۆم بکه مه وه له ژێر ناوی( چاوه کانم سرودی ووڵاتی به فرن) که 4 رۆژ به رده وام بوو له گه له ری میدیا له شاری هه ولێر به هاوکاری یه کێتی قوتابیانی کوردستان.

 وه له ساڵی 1999 بۆ جاری دووه م له گه ڵ به ڕێز به کر نه بی وێنه گر پێشانگایه کی ترم کرده وه .له ده ڤه ری سۆران

هه ر له ساڵی 1999 توانیم دووه م پێشانگای تایبه تی خۆم بکه مه وه له ژێر ناوی (سه ردانێک به ماڵی گه ڵاڕێزاندا)

له ساڵێ 2000 توانیم سێ یه م پێشانگای تایبه تی خۆم بکه مه وه له کۆلیژی ماف به هاوکاری یه کێتی قوتابیانی کوردستان له ژێر ناوی ( جوانی سروشت له چاوی کامیرادا )،، که 2 رۆژ به رده وام بوو .

وه له ساڵی 2001 به بۆنه ی یادی هه ڵه بجه ی شه هید وێنه کانم نمایش کران له ژێر ده وری قه ڵای هه ولێر.

 وه له ساڵی 2003 چواره م پێشانگای تایبه تی خۆم کرده وه له وڵاتی ئه ڵمانیا له شاری مانهایم ..له ژێر ناوی (پایزی وڵاته که م هه میشه به هاری تاراوگه یه )

وه له ساڵی 2004 له شاری سخیدام -ڕۆتردام له وڵاتی هۆڵندا پێنجه م پێشانگای تایبه تی خۆم کرده وه 6 هه فته به رده وام بوو له هۆڵی کتێبخانه ی گشتی شاری سخیدام له ژێر ناوی ( به هه شتێکی دزراو )

 وه هه روه هاله ساڵی 2008 بۆ یه که م جار توانیم له پێشانگایه کی تایبه تی که پێی ئه ڵێن پێشانگای کتێب له شاری فڕانکفۆرت له وڵاتی ئه ڵمانیا شه شه م پێشانگای تایبه تیم بکه مه وه چێگای خۆشحاڵیه وه کوو یه که م کورد و یه که م فۆتۆگڕافه ری کورد له م پێشانگه یه به شداریم کرد که زیاتر له 200 نه ته وه به شداری ده که ن ساڵانه له م پێشانگایه له هه موو جیهان به هاوکاری کۆمه ڵه ی کوردی شاری مانهایم.

 

ئه وه ی ماوه بینوسم له ساڵی 2000 تا ئێستا له وڵاتی ئه ڵمانیا ژیان به سه ر ئه به م دوور له خاک و دوورله سۆزی دۆست و براده ران و ماڵه وه مان.

 

له ساڵی 2005 وه وه کوو خولییا جیا له هونه ری فۆتۆگڕافی خولیای نوسینی هۆنراوه م چه ند هۆنراوه یه کم نوسیوه وه بڵاوم کردۆته وه له ماڵپه ڕه هونه ریه کان و چه ند هۆنراوه کیشم کراوه به گۆرانی له لایه ن گۆرانی بێژان حه مه شوانی و سامان شه و که ت و حوسێن گه رمیانی و سه میر هه ولێری و ئاراس کاکه یی ..

 

جگه له کاری هۆنراوه و فۆتۆ گرافیم توانیم وه کوو یه که م کورد به ر نامه یه کی تایبه تی له سه ر تۆڕی ئه نته رنێت به هاوکاری مالپه ڕی هونه ری و خۆشه ویست لای هه موو میوانانی لێزان نێت به ناوی لێزانی هونه ر پێشکه ش که م تا ئێستاش به رده وامم له هه مان کات به ده یان بابه تی هونه ریم له مالپه ڕی لێزان نێت بۆ هونه رمه ندان بڵاو کردۆته وه و به رده وامیشم له سه ر ئه م ڕێچکه یه سوپاسی هه م و لایه ک ئه که م سوپاسی هاوکارانم ئه که م سوپاسی دایک و باوکم ئه که م که منیان گه یانده ئه م ژیانه ی ئه مڕۆ که تامردن خۆم به قه رزارییان ئه زانم ده ستیان ماچ ده که م خۆشه ویستی به شدار قادر بۆ ئێوه ی خۆشه ویست له هه ر کوێیه کی دونیابن ..

ئه ڵمانیا- 2011

 

 

Copyright 2011 © DesignStudio. All rights reserved.
• © Created by Lezan-Barznji •