هونه‌رمه‌ند به‌شدار سه‌ید قادر.

به‌شدار قادر سالح له‌شاری هه‌ولێر ٠٩-٠٣-١٩٧٩ له‌ دایك بووه‌ و تا پۆلی سێیه‌می ناوه‌ندی خوێندووه‌. هانده‌ری گه‌وره‌ی باوكی بووه‌ ، كاك سه‌ید قادر كه‌ خاوه‌نی وێنه‌گای به‌شداره‌ له‌ هه‌ولێر. له‌ ساڵی ١٩٩٥ ده‌ستی كردووه‌ به‌ كاری هونه‌ری و له‌م پێشانگایه‌نه‌ به‌شداری كردووه‌ :

 یه‌كه‌م پێشانگا  ١٩-٠٦-١٩٩٦ له‌ گه‌له‌ری میدیا له‌ شاری هه‌ولێر به‌ به‌شداری ٣٠ هونه‌رمه‌ندی وێنه‌گری فۆتۆگرافی. ئه‌م پیشانگایه‌ له‌لایه‌ن یه‌كێتی وێنه‌گرانی كوردستان كرابۆوه‌. له‌ دواڕۆژی پێشانگاكه‌ هه‌ر له‌لایه‌ن  یه‌كێتی وێنه‌گرانی كوردستان خه‌ڵات كران .

 ساڵی ١٩٩٨ توانی به‌ هاوكاری به‌ڕێز به‌كر نه‌بی له‌ پیشانگای دووه‌م به‌شداری بكات.

 هه‌ر له‌ هه‌مان ساڵ ١٩٩٨ توانی یه‌كه‌م پێشانگه‌ی تایبه‌تی خۆی بكاته‌وه‌ له‌ ژێر ناوی " چاوه‌كانم سروودی ووڵای به‌فرن " كه‌ چوار ڕۆژ به‌رده‌وام بوو له‌ گه‌له‌ری میدیا - هه‌ولێر، به‌هاوكاری یه‌كێتی قوتابیانی كوردستان .

 ساڵی ١٩٩٩ له‌گه‌ڵ به‌ڕێز كاك به‌كر پێشانگایه‌كی تری كرده‌وه‌ له‌ سۆران .

 هه‌ر له‌ ساڵی ١٩٩٩ دوو پیشانگای تایبه‌تی خۆی له‌ گه‌له‌ری میدیا-هه‌ولێر كرده‌وه‌.

 ساڵی ٢٠٠٠ چواره‌م پیشانگای تایبه‌تی خۆی كرده‌وه‌ له‌ كۆلیژی ماف به‌ یارمه‌تی یه‌كێتی قوتابیانی كوردستان له‌ژێر ناوی " جوانی سروشت له‌ چاوی كامیرادا "  وه‌ دوو ڕۆژ به‌رده‌وام بوو .

 ساڵی ٢٠٠١ به‌بۆنه‌ی یادی هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید وێنه‌كانی نمایش كران له‌ ژێر ده‌وری قه‌ڵای هه‌ولێر .

 ساڵی ٢٠٠٣ پێشانگای چواره‌می له‌ شاری مانهایمی ئه‌ڵمانیا  له‌ هۆڵی ئابند ئه‌كادێمی كرده‌وه‌ .

 ساڵی ٠٢-٠٦-٢٠٠٤ له‌شاری سخیدام - ڕۆته‌ردام له‌ هۆڵه‌ندا پێنجه‌م پیشانگای خۆی كرده‌وه‌ كه‌ ٦ هه‌فته‌ به‌رده‌وام بوو، له‌ هۆڵی كتێبخانه‌ی گشتی ئه‌م شاره‌دا و له‌ ژێر ناوی " به‌هه‌شتێكی دزراو " .